١٠ کانوونی دووەم ٢٠٢٠ - ١٣:٣٣
هێرشەکانمان بەردەوام دەبێت

ئەمڕۆ ئەمیر حاجیزادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران رایگەیاند، هێرشە مووشەکییەکانی بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا بەردەوامدەبن.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع ـ ابنا ـئەمیر حاجیزادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا وردەکاریی هێرشکردنەسەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەدی لە پارێزگای ئەنبار راگەیاند و گوتی، "ئامانجی هێرشە مووشەکییەکەی ئەوان کوشتنی کەس نەبووە و ویستوویانە زیان بە توانای سەربازیی ئەمریکا بگەیێنن."

سوپای ئێران 13 مووشەکی لە جۆری فاتیح 313 و قیام بەکارهێناوە کە کە توانای بڕینی 500 و 700 کیلۆمەتریان هەیە.